تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
  2026-11-12     

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت كه‌ پێویستیان به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بێت. ده‌شڵێت، سه‌دان ملیار دۆلاری ئێرانمان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ده‌ستیشمان به‌سه‌ر گه‌روی هورمزدا گرتوه‌.

ئاوێنه‌: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، داوام لە جه‌ی دی ڤانس، جێگره‌كه‌م كردوه‌ کە تەواوی سەرنج و گرنگیی خۆی بخاتە سەر ئەو گەندەڵی و تاوانە بەربڵاوەی کە لە شار و ویلایەتەکانی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکاندا لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هه‌یه‌.

وتوشیه‌تی، ویلایەتە شینەکان (ویلایەتەکانی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکان)، وەک مینیسۆتا، کالیفۆرنیا، ئیلینۆی و زۆرێکی تریش، هەمویان چه‌قی گه‌نده‌ڵی و كاره‌ساتن و بەخراپی بەڕێوەدەبرێن.

به‌قسه‌ی تره‌مپ له‌و ولایه‌تانه‌ی ژێر ده‌ستی دیموكراته‌كان، "هەمو مانگێک ملیاران دۆلار دەدزرێت." وتوشیه‌تی "بودجەکەمان دەکرێت بەخێرایی هاوسەنگ بکرێتەوە بە ڕاستکردنەوە و ڕێگریکردن لەم چالاکییە تاوانکارییە بەرفراوانە. گەندەڵی لە خوێنی سەرکردایەتیی دیموکراتەکاندایە!"

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی "ئێمە پێویستمان بە ڕێککەوتن نییە لەگەڵ ئێران، ئەو سه‌رده‌مه‌ ده‌مێكه‌ به‌سه‌رچوه‌. ئێمە پارەکانی ئەوانمان لایە، کە سەدان ملیار دۆلارە، هەروەها گەروەکەی ئه‌وانیشمان لەژێر دەستدایە."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×