ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته وڵاتان كه هه‌ر كامیان پشتیوانی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕوی ده‌ریایی، سه‌ربازی یاخود لۆجیستییه‌وه بكات، به به‌شداری ده‌زانن له "ده‌ستدرێژییه‌كان"ی واشنتۆن بۆ سه‌ر ئێران.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له پۆستێكدا له سه‌كۆی ئێكس بە زمانی ئینگلیزی کە پەندێکی کۆری لەگەڵدا بڵاوكردۆته‌وه، وتویه‌تی، هەر جۆرە بەشداریکردنێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لەنێویاندا ئەوەی ئەو بە "تیرۆریزمی ئابوریی نامرۆڤانە" ناوی برد، بە "کردەوەیەکی دوژمنکارانە و نایاسایی" هەژمار دەکرێت.
ئەو بەبێ ناوهێنانی کۆریای باشور وتوشیه‌تی، پاساوهێنانەوە بۆ ئەم هەنگاوانە بە پاساوی وەک "پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی" یان "بەرەنگاربونەوەی چەتەیی دەریایی" ناتوانێت سروشتە نایاسایی و دوژمنکارانەکەیان بگۆڕێت و هۆشداریشی دا کە وڵاتانی بەشداربو بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکانی لەئەستۆ دەگرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی کۆریای باشور دو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند کە پلانێکی پەسەند کردوە بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی "چیۆنگای" بۆ بەرەنگاربونەوەی چەتەیی دەریایی له‌ناو ئاوەکانی عومان، کە بۆ جێبەجێکردنی پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەیە.
سیئۆل پێداگری دەکات کە ئەم ئەرکە شه‌ڕكه‌رانه نابێت و وڵاتەکەی لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە تێوە ناگلێنێت.