ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان رایگه‌یاند، هاوپەیمانیی به‌رگریی مەککە، هاوده‌نگیی نێوان تورکیا و پاکستانی بەهێزتر کردوە و جه‌ختیشی كرده‌وه کە هەردو وڵات بەردەوام دەبن لە هه‌وڵه‌كان بۆ کۆتاییهێنان به جه‌نگی ئێران.
ئاوێنه: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌راوزێ كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا له ئه‌نتالیا، پێشوازیكردوه لە شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هه‌ردو وڵات و پێشهاتە هەرێمی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کردون.
لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئەردۆغان جەختی کردۆتەوە کە کارەکان بەردەوام دەبن بۆ خێراکردنی ئەو هەنگاوانەی کە ئامانجیان پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردو وڵاتە لە چەندین بواردا، لە پێش هەموشیانەوە له بوارەکانی گواستنەوە و پیشەسازییە بەرگرییەکاندا.
ئەردۆغان وتوشیه‌تی، هاوپەیمانیی مەککە هاوده‌نگیی نێوان تورکیا و پاکستانی بەهێزتر کردوەو دوپاتیشی کردەوە کە هەردو وڵات پێکەوە بەردەوام دەبن لە بەشداریکردن لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە جه‌نگی ئێران.