دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران له ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه ئه‌وه‌ش شكسته بۆ من. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه له‌سه‌ر خواستی وڵاتانی كه‌نداو خۆی له هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ئێران به‌دور گرتوه. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر ئێران، هیچ دودڵ نابێت له‌و كاره.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سه‌یلم نیوز" له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا دودڵ ده‌بێت بۆ بەکارهێنانەوەی هێزی سەربازی دژی ئێران، وتی "ئەگەر ببینم دۆخەکە بە ئاڕاستەی پێچەوانەدا دەڕوات، ئەم کارە دەکەم. لەوانەیە هەر ئێستاش ئەم کارە بکەم. بەبێ هیچ دودڵییەک."
تره‌مپ له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا مانه‌وه‌ی رژێمی ئێران له ده‌سه‌ڵاتدا تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات له كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت، به مانای شكسته بۆی؟ وتی "به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه به مانای شكسته بۆ من."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه كاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا تیرۆر بكات، وتی "له‌م حاڵه‌ته‌دا ئیتر هیچ شتێك له ئێران نامێنێته‌وه."
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی ستیفن ئه‌ی سمیس، رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای وڵاتانی كه‌نداو خۆی به‌دور گرتوه له هێرشی فراوانتر بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌و وتیشی، سعودیه تكای لێكردوم تا ماوه‌یه‌ك دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵمه‌وه. وتیشی، قه‌ته‌ر و كوێت و ئیمارات و به‌حره‌ین-یش پێیان باشه درێژه به هه‌ڵوێستی ئێستا بدرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێران.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر داواكاری وڵاتانی كه‌نداو نه‌بوایه هێرشی ده‌ركرده سه‌ر ئێران و ده‌یتوانی له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ژێرخانی وزه، پرده‌كان و دامه‌زراوه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئێران، وێران بكات.
ئه‌و وتی "له یه‌ك رۆژدا سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی ئه‌وانمان له‌ناوده‌برد. له یه‌ك رۆژی تردا پرده‌كانیان و له رۆژێكی دیكه‌شدا توانای به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی ئێرانمان له‌ناوده‌برد. ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه ته‌نیا سێ رۆژی ده‌خایاند."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تره‌مپ وتی، ده‌متوانی ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌جه‌نگ بهێنم به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر داوای وڵاتانی كه‌نداو، درێژه‌م به گوشاره ئابوری و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران داوه.