سوپای پاسداران: له‌ گه‌روی هورمز مین به‌ كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری غازی شلدا ته‌قییه‌وه‌
  2026-11-13     

سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ گه‌روی هورمز مینی ده‌ریایی به‌ كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری غازی شلدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌دا رویداوه‌.

ئاوێنه‌: هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کەشتییەکی هەڵگری غازی شل (LPG)  لە ڕۆژهەڵاتی گەروی هورمز، بە بێگوێدانە هۆشدارییە دوبارەکان، هەوڵی دا بەڕێگایەکی لاواز و نەگونجاو و مەترسیداری باشوری گەروەکەدا تێپەڕێت، به‌ڵام لە ئەنجامی به‌ركه‌وتنی به‌ مینێکی دەریایی، توشی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز بو.

هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران وتوشیه‌تی "ئەم کەشتییە پەندی لە چارەنوسی ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگرانه‌ وه‌رنه‌گرتوه‌و كه‌ پێشتر ته‌قیونه‌ته‌وه‌و پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای بۆ تێپەڕبون هەڵبژاردوه‌."

هۆشداریشی داوه‌ كه‌ "هەر جۆرە ئامڕازێكی دەریایی کە هەوڵ بدات ڕێساکانی ئێران له‌ گەروی هورمز پێشێل بکات و بە بێگوێدانە هۆشدارییەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی گەروی هورمزی سەر بە هێزی دەریایی سوپا، بچێتە نێو رێڕه‌وه‌ رێگه‌پێنه‌دراو و مەترسیدارەکانەوە، توشی هەمان چارەنوسی کەشتییەكانی پێشو ده‌بێت."

زۆرترین بینراو
رۆژنامەیەکی بەریتانی: کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی پەنا بۆ هەواڵگریی بەریتانیا دەبەن
مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
“نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و ئەفغانستان”
تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
مەترسیی هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا؛ ناوەندە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە نەتەنیاهۆ
ئاسایشی عێراق: لێدوانه‌كه‌ی باسم به‌دری‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی كوردی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر نمونه‌ی گریمانه‌یی بوه‌
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: نه‌ كاك بافل و نه‌ كاك مه‌سرور و نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی راستگۆنین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×