یهبهشه ساڵیادی رزگاركردنی شنگال پیرۆز دهكات و رایدهگهیهنێت، رزگاركردنی شنگال گهواهیدهری ئیرادهی ئێزیدییهكانه بۆ پاراستنی خۆیان. دهشڵێت، شنگال بە ئیرادەی خۆی ئازاد دەبێت، لە بڕیارەکانیدا عێراقی دەبێت و بۆ خوێنی منداڵەکانی خۆی دڵسۆز دەبێت.
ئاوێنه: فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)، ئهمڕۆ ههینی بهبۆنهی تێپهڕبونی 11 ساڵ بهسهر رزگاركردنی شنگالدا راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه "لە 11ـەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگالدا ئێمە ڕۆژێک بە یاد دەکەینەوە کە لە مێژوی ئێزدییەکانماندا نوسراوە؛ ئەو ڕۆژەی کە ئیرادەی گەلەکەمان لە بەرانبەر چەتەکانی داعشدا سەرکەوت و ڕۆڵەکانی شنگال سەلماندیان کە ئەم خاکە لە گەلەکەی ناسێنرێت، نرخ و باجەکەی هەرچییەک بێت."
یهبهشه وتوشیهتی "ئێمە ئەم سەرکەوتنە لە خێزانی گیانبەختکردووان و دایکانیان پیرۆز دەکەین و پێیان دەڵێین؛ ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی قوربانیدانی ڕۆڵەکانتانە و ئێمە قەرزاری ئێوە و خوێنی گیانبەختکردووانین، ئەم قەرزە هەتا کە ئێمە بژیین وەک ئەمانەت لە سەر شانمان دەمێنێتەوە."
ئاماژهی بهوهشداوه "ئێمە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە لە کاتی هەرە دژواردا لە تەنیشت گەلەکەمانەوە وەستان، ئێمە ئەو هەڵوێستانە یاد دەکەینەوە کە ڕێگەیان بۆ مانەوە و بەرخۆدانی گەلی شنگال خۆش کرد."
جهختیشی كردۆتهوه كه "ڕزگارکردنی شنگال تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبو، بەڵکوو گەواهیدانی ئیرادەی ئێزدییەکان و توانای ئەوان بو لە پاراستنی بوون، خاک و شکۆی خۆیان، ئەمڕۆ، لە کاتێکدا کە ئێمە لە قۆناغێکی نوێدا دەژین، بەرپرسیارێتیی ئێمە پاراستنی ئەم سەرکەوتنە و پاراستنی شنگالە لە نائارامی، دەستوەردانی دەرەکی و سەپاندنی ئیرادە."
وتوشیهتی "ئێمە بانگەواز لە گەلی ئێزدیی خۆمان لە شنگال و دەرەوە دەکەین کە یەکێتی و هاوپەیمانی خۆیان دروست بکەن، بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە بخەنە پێش بەرژەوەندییە تەسكهكان و لە بەرانبەر دژوارییەکانی پرۆسەکەدا بە یهك هەڵوێستی هاوبەش بووەستن، جیاوازیی هزر و ڕامانەکان نابێت ببنە لاوازی و جۆراوجۆریی ئێمەش نابێت ببێتە هۆی دابەشبوون و پارچەبوون."
یهبهشه ئاماژهی بهوهشداوه "ئێمە پابەندبوونی خۆمان بە یەکێتی، سەروەریی عێراق و بڕیارداریی خۆمان بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە شنگال بەشێکی چالاک و ئەمنی عێراقە، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەکەمان، مافەکانی و ئیرادەی ئەو دەپارێزێت، سەر لەنوێ دووپات دەکەینەوە."
ئهوهشی خستۆتهڕو "لەم ساڵیادی ڕزگارکردنەدا، ئێمە بەڵێنی خۆمان بۆ گیانبەختکردووان و گەلی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە شنگال بە ئیرادەی خۆی ئازاد دەبێت، لە بڕیارەکانیدا عێراقی دەبێت و بۆ خوێنی منداڵەکانی خۆی دڵسۆز دەبێت."