قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو و په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا تا په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه. ئه‌و پێشی وایه، شێوازی كاركردنی پارتی له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناگونجێت و ئه‌مریكاش هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمێك ناوێت كه به پاره‌و هه‌ڕه‌شه به‌ڕێوه‌ببرێت.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لە دوەم رۆژی کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی قسه‌ی كرد‌و له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی رایگه‌یاند، دەبێت دەسەڵاتی تاکەکەسی له هه‌رێم کۆتایی پێبهێنرێت، تا کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە بناغەوە بنبڕبکرێن، چونکە شتێک نییە جیگەی چارەسەر نەبێت.
وتیشی، دەمانەوێت بە شێوەیەکی راستەقینە کۆتایی بە کێشەکان بهێنین چونکە پێکەنینی ساختە و پێکەوەیی ناکەین.
به‌قسه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، دەسەڵاتەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە سنووردار کرابون. ئه‌و وتیشی، دەبێت بڕیار لەهەرێمی کوردستان بگۆڕدرێت بۆ دامەزراوەیی نەک بڕیاری تاکەکەسی.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش وتی "ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان رویدا شەرمەزاری بو، پەرلەمانتارەکان هەڕەشەیان لێ‌کرا تا پەرلەمان کارابکرێتەوە، پێم وایە کارەسات بەسەر پرۆسەی دیموکراسیدا هات."
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی، شێوازی كاركردنی پارتی له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناگونجێت.
هێمای بۆ ئه‌وشه كرد كه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكادایه‌و وتی "پێیده‌ڵێم كه كۆتایی پێده‌هێنین." باراك له په‌یامێكدا داوای له یه‌كێتی و پارتی كردبو كۆتایی به كێشه‌كانی نێوانیان بهێنن.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه "ئەمریکا هاوبەشیی له‌گه‌ڵ هەرێمێک ناوێت بە پارە و هەڕەشە بەڕێوە ببردرێت."