"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە"
  2025-04-25       109       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 19ی 4 تا 25ی 4ی 2025، زیاتر لە 10 ملیار دینارە كە 84%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 19ی 4 تا 25ی 4ی 2025، زیاتر لە 10 ملیارو 607 ملیۆن و 221 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 8 ملیارو 930 ملیۆن و 575 هەزار دیناری واتە 84%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 676 ملیۆن و 646 هەزار دیناری واتە 16%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×