ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، سەردانی دەم پارتی کرد و لەگەڵ تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتی کۆبووەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنقەرە سەردانی بارەگای سەرەکی دەم پارتی کرد و لەلایەن تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و پەرلەمانتار و بەرپرسانی پارتەکەوە پێشوازی لێ کرا.
هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد کردەوە لەم قۆناغەدا و پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکیان کرد، کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سه‌ڵاحه‌دین به‌ها‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئیستانبووڵ سه‌ردانی سری سووره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی كرد و ڕایگه‌یاند، “ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازانی دونیا نیگه‌رانن بۆ نه‌خۆشی ئۆنده‌ر و دوعای هه‌رچی زووه چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن”.