كەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە
  2025-04-26       103       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچە جیاجیاكان باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ، لە دوای نیوەڕۆ باران بارین هەمو ناوچەکان دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە بارانی کورتخایەن، لە هەندێ کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، ئەم کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامی دەبێت تا درەنگانی شەو.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما، 2 تا 4 پلە نزمتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، بەگشتی ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 30، سلێمانی: 30، دھۆک: 28، کەرکوک: 33، ھەڵەبجە: 30، زاخۆ: 29، حاجی ئۆمەران: 19، سۆران: 24، گەرمیان: 33 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×