مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، لە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا، لەو چوارچێوەیەی كە دیاریكراوە لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەمان، ئامادەی رێككەوتنین.
ئاوێنە: مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ پارێزگارەكانی پارێزگاكانی سەرتاسەری وڵاتەكەی، وتویەتی، لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، لەو چوارچێوەیەی كە دیاریكراوەو بە پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران، ئامادەی رێككەوتنین، بەڵام ئەگەر ئەمریكییەكان نەیانەوێت لە پێگەیەكی یەكسانەوە دانوستان بكەن، بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێگەیەی گرتومانەتەبەر.
پزیشكیان هەروەها قسەكەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەكەی لەبارەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا دوپاتكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، هەروەك خامنەیی وتی، نە گەشبینین و نە رەشبینین.
سەرۆك كۆماری ئێران وتوشیەتی، ئێمە شەڕ ناكەین، بەڵام سەپاندنی هێزیش قبوڵ ناكەین.