خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری سعودیە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، ئەوەش یەکەمین سەردانی باڵای بەرپرسێکی سعودیەیه لە ماوەی حەوت ساڵدا، كه پرسی عێراق لەسەر مێز دهبێت.
ئاوێنە: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، خالید بن سەلمان، یەکەمین گهشتی بەرپرسێکی باڵای سعودیه بۆ ئێران ئهنجامدهدات، دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات بۆ ماوەی حەوت ساڵ.
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران، وەزیری بەرگری سعودیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و سیاسی ئێران لەوانه محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆدەبێتەوە و لەلایەن ناوبراویشەوە پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەدا چەندین بابەتی ناوچەیی تاوتوێ دەکرێت، لەوانە شەڕی غەززە، بارودۆخی سوریا، لوبنان، یەمەن و عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە سەردانەکەدا چەندین بابەتی ناوچەیی تاوتوێ دەکرێت، لەوانە شەڕی غەززە، بارودۆخی سوریا، لوبنان، یەمەن و عێراق هەروەها هاریکاری سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی کەنداو.