له‌ساڵیادى ئه‌نفالدا سودانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌
  2025-04-14       177       

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ساڵیادى تاوانى ئه‌نفالدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"شاڵاوى بەدناوی ئەنفال ئەو تاوانە دڕندانەیەیه‌ كه‌ ڕوخساری ناشیرین‌و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لەدژی گەلەکەمان‌و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکراکرد".

ئاوێنە: محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌په‌یامێكدا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس نوسیویه‌تى:"عێراقییەکان بەئازارەوە تاوانی ڕژێمی لەناوچوو لە(شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال)و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بەڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕوخساری ناشیرین‌و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لەدژی گەلەکەمان‌و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکراکرد".

له‌و په‌یامه‌یدا سودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "ئەمڕۆ برایەتی‌و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی ڕق‌و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لەنێو چین‌و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بەپێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە، ستەمکاری لەتاریکی مێژودا کۆتایی پێهات‌و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوامبون لەپرۆسەی بونیادنان‌و گەشەپێدان‌و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو ئارام‌و سەقامگیر".

له‌كۆتاییشدا نوسیویه‌تى:"دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال‌و هەموو شەهیدانی عێراق".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×