كەشناسی هەرێمی كوردستنان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لە كاتەكانی دوایی نیوەرۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەكانی هەریم دەبارێت بۆ كاتەكانی ئیوارە لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی وە ئیدارەی سەرخۆی سۆران بۆ تاوە باران بروسكە دەگۆڕێت بەشێوەیەكی مام ناوەند بەردەوامی دەبێ تا كاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە.
ئاوێنە: ئەوەشی خستەڕوو: خێرای با مام ناوەند ( 10 – 20 )كم/ك دەبێت. لەكاتەكانی ئیوارە پێشبینی دەكرێت خیڕای با چاڵاك بیت بۆ سەروی 35 كم/ك بەتایبەتی لەناوچەكای باشوورو ناوەراست هەرێم و ئاراستەی با باكووری خۆرئاوا پاشان بۆ ئاراستە گۆڕاو دەگۆرێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە (3-5 ) پلە لە تۆمارەكانی دوێنێ .
سەبارەت بە كەشی سبەی سێ شەممە 15 - 04- 2025، ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم لەگەل كەمێك بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان وەك ناوچە سنووریەكانی باكوور و رۆژهەلات وهەروەها لەناوچەكانی ناوەراست نمە باران هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران وبروسكەی كورت خایەن. سەبارەت بەرێژەی دابارین پێشبینی دەكرێت لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر بیت, پاشان بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە كەشەكە سەقامگیر دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە ( 4- 7 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەكاتەكانی شەودا .