زانیاری لەبارەی وادەی دەستپێكردنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك
  2025-04-13       210       

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك و بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەكەش چاوەڕوانی بەغداین.

ئاوێنە: ئاراس محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی رەسمی یەكێتی وتی" ئامادەکاری تەواومان کردوە کە پسوڵەی بەشە خۆراک بکەین بە ئەلکترۆنی، بەڵام بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە چاوەڕوانی بەغداین".

وتیشی، "هەڵەبجە و سلێمانی پێکەوە دەست دەکەن بە بەئەلکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک، هەڵەبجە نزیکەی 200 بریکاریان هەیە، بەڵام لە سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار بریکار هەیە، بۆیە هەڵەبجە یەک کۆدی هەیە و سنوری سلێمانی فراوانترە، ئەگەر هەڵەبجە دەستی پێکرد، هەفتەیەک دواتر ئێمەش دەستپێدەکەین."

دەربارەی ئەو گۆڕانکاریانەش کە لە پسوڵەی خۆراک رودەدەن، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند:" هەندێک گۆڕانکاری رودەدات، لەوانە لە رێی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەچیتە سیستمەکەوە، پێویستە هاوڵاتیان کارتی نیشتمانییان هەبێت، ئەوە مەرجی سەرەکییە و دەبێت تەواوی ئەندامانی خێزانەکە کارتی نیشتمانییان هەبێت".

وتیشی:" لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە، هاوڵاتیان دەتوانن منداڵەکانیان بۆ پسوڵەکە زیاد بکەن و مردوەکانیش بسڕنەوە، بۆیە لە ئێستادا نازانرێت ژمارەی بەشداربوان نازانرێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×