سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانى چیای مەتیناى دەکات
  2025-04-13       255       

سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانى چیای مەتیناى لە سنوورى گوندەکانى گوهەرزێ و بەلاڤەى ئامێدى کرد و زیان بەر ماڵى هاونیشتمانییەک کەوت.

ئاوێنە: کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکى رایگەیاند، هێرشەکەى شەوى رابردووى گوندى گوهەرزێ ماوەی 10 خولەکى خایاند و دواتر دامێنی چیاکە لە سنوورى گوندی بەلاڤە بۆردوومانکراوە.

گوتیشى، "لە هێرشەکەى گوندى بەلاڤەدا پاشماوەی گولـلە و تەقەمەنییەکان لەناو ماڵى گوندنشینان کەوتوونەتەوە خوارەوە و زیان بەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی عەبدول جەلیل بەلاڤەی"ـی کەوتووە.

بەگوێرەى ئامارەکانى رێکخراوى سى پى تى، لە سنوورى ئامێدى 306 گوند هەیە، بەڵام بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە 206 گوندیان چۆڵکراون.

رێکخراوەکە دەشڵێت، "سوپاى تورکیا 71 بارەگاى لە هەرێمى کوردستان هەیە و تەنیا لەساڵى 2024دا نۆ هاونیشتمانی بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×