نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی توركیا كۆبونەوە
  2025-04-12       210       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و وەزیری بەرگریی توركیا كۆبونەوەو جەختیان لە گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسهی ئاشتی لە توركیا كردەوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشنیوه‌ڕۆ‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆبوه‌وه‌.

ئاماژە بەوەدراوە، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌که‌، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هه‌ردولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له‌ توركيا به‌ گرنگ و مێژويى له‌ قه‌ڵه‌م داو جه‌ختيان له‌ گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به‌ كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه‌، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دورخستنه‌وەى ناوچه‌كه‌ له‌ كێشه‌كان و ئاڵۆزيى زياتر.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×