ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەری كەوتەوەو نزیكەی 15 هەزار مریشك لەناوچون
  2025-04-11       223       

ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەری لە سنوری ناحیەی بنگردی سەربە قەزای دوكان كەوتەوەو نزیكەی 15 هەزار مریشك لەناوچون. زیانەكانی كێڵگەكە بە زیاتر لە 600 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە كێڵگەیەكی پەلەوەری لە سنوری ناحیەی بنگردی سەربە قەزای دوكان، نزیكەی 15 هەزار مریشك لەناوچاون.

 نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایگەیاند، زیانەكانی ئاگرەكە بە زیاتر لە 600 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، ئەوە بەكۆی زیانی لەناوچونی مریشكەكان و زیانە ماددیەكانی بەر كێڵگەكە كەوتون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×