كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی خاستووی-یان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردوومان كرد، تا ئێستا زانیاری ورد لە بارەی زیانە گیانی و ماددییەكان بەردەست نییە.
ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی خاستووی-یان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردوومان كرد.
تا ئێستا زانیاری ورد لە بارەی زیانە گیانی و ماددییەكان بەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژانە فڕۆكەكانی توركیا بۆردوومانی خاكی هەرێمی كوردستان دەكەن، هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمیش بێ دەنگیان هەڵبژاردووە.