کەشوهەوای سبەی هەینی راگەیەندرا
  2025-04-10       242       

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز لە كەشدا، ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە، هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و ئەگەری تێکەڵەی تۆز و خۆڵ لەکاتی بارانبارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەورى تەواو دەبێت، ئەگەری تاوە باران لەسەر هەندێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەیە، پلەی گەرمی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×