بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی بەرگریی شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
  2025-04-10       244       

بە ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ، زیاتر لە 100 كارمەندی بەرگریی شارستانی خرانە ئامادەباشی و بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسفدا دەگەڕێن. 

ئاوێنە:  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە ڕاسپاردەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆ و بە فەرمانی بەرێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی كوردستان سەردانی شوێنی خنكانی (ئاڤێستا یوسف بەرزنجی)یان كرد.

ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەو سەردانە، بە مەبەستی شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كارەكانی تیمەكانی ڕزگاركردن و تیمی ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەولێر و سۆران و ئاكرێ بوو لەكاتی گەڕان بەدوای تەرمی (ئاڤێستا یوسف بەرزنجی).

لەو سەردانەشدا، خێزان و كەسوكاری ناوبراویان لەسەركردەوە و پێیان ڕاگەیاندن، ئەوەی لە توانای هێزەكانی بەرگریی شارستانی دابێت بۆیان ئەنجام دەدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×