عەلی حەمەساڵح بۆ ئاوێنە: دەسەڵات خەڵکمان بۆ دەنێرن بۆ ئەوەی تەرکیز لەسەر دۆسییە جدییەکان نەمێنیت
  2025-04-08       330       

عەلی حەمەساڵح هۆکاری هێرشەکەی کەسێک بۆسەری لەنێو حەرەمی پەرلەمان بۆ ئاوێنە ئاشکرا دەکات‌و دەڵێت "دەسەڵات خەڵکمان بۆ دەنێرن بۆ ئەوەی رای گشتی تەرکیزی لەسەر دۆسییە جدییەکان نەمێنیت‌و بەم شتە لابەلایانەوە خەریک بکرێت".


ئاوێنە:  نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بەناوی د. دڵشاد محەمەد کە پزیشکی پسپۆڕەو لەهەمانکاتدا چالاکوانیشە، لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان هێرشی قسەی کردە سەر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، کە هاوکات سەرۆکی رەوتی هەڵوێستیشە.

عەلی حەمە ساڵح لەمبارەوە لەلێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بەهێرشەکەی ئەو پزیشکە پسپۆڕە بە ئاوێنەی راگەیاند "ئەوانە نێردراون بۆ ئەوەی تەرکیز لەسەر دۆسییە جدییەکان نەمێنیت کە ئێمەو مانان بڵاویدەکەینەوە، ئەگینا هەموو کەس دەزانێت پارەی ئەم وڵاتە یان دەسەڵاتی ئەم وڵاتە هێزی ئەم وڵاتە لای کێیە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا "خەڵک هەمووی راستییەکان دەزانێت کێ چییە و کێ ئەجندای چییە!، من قسەم نییە بۆ ئەو، چونکە کێشەی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتدارەکانیانە، کە خەڵکمان بۆ دەنێرن بۆ ئەوەی رای گشتی تەرکیزی لەسەر دۆسییە جدییەکان نەمێنیت‌و بەم شتە لابەلایانەوە خەریک بکرێن".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×