ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای دەکات، لە هەفتەی داهاتووەوە ئامادەکاریی بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغدا دەکرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە میدیای نزیک لە پارتی دەڵێت "لیستی مووچەی مانگەکانی یەک، دوو، سێ، دەبنە بنەما بۆ مووچەی مانگی نیسان، ئێستا دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچە کراوە و هەفتەی داهاتوو لیستەکە ئامادە دەبێت و هەر هەفتەی داهاتوو، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا".
بەوتەی ناوبراو بێت، هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی مانگی ئادار ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٦٠ ملیار دینار بێت.