ئەو ئاگرەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕو دوكانەكانی دارە سوتاوەكەی سلێمانی كەوتەوە، كۆنترۆڵگرا.
ئاوێنە: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگر لە بەشێک لە بازاڕو دوکانەکانی مەزادخانەکەی سەرەوە (دارە سوتاوەکە)؛ کەوتەوە."
وتوشیەتی"بەهیممەتی دڵسۆزانەی بەڕێوەبەرو تیمەکانی بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی و بە هەماهەنگیی هاوڵاتیانی دڵسۆزو تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی؛ ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا."
لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەش ئاماژەی بەوەداوە"لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن."