بهشی پێشبینیهكانی كهشوههوا له وهزارهتی گواستنهوهی ههرێمی كوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كردهوه و ئاماژه بۆ ئهوه كراوه، كه ئەمڕۆ یەکشەممە 30- 03- 2025، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێ، لە کاتەکانى ئێوارەدا شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقە دەست پێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان و لە درەنگانى شەودا شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت.
ئهوهش خراوهته ڕوو، خێراى با/ (10 – 20)کلم/ک دەبێ، لە کاتى باران باریندا چالاک دەبێ بۆ 30کلم/ک و ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین/ 8 – 9 کلم دەبێت.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، سبەی دووشەممە 31- 03- 2025، ئاسمانى هەرێمی كوردستان هەوری تەواو بێ، لەگەڵ بەردەوامبوونى شەپۆلى نمەباران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم، تاوهكوو پێش نیوەڕۆ، پاشان کاریگەریەکەى تەنیا لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە لە شەودا کۆتایی پێدێت.
خێراى با ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (3-4) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین/ 7 – 9 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی.