شارەوانی سلێمانی هۆشداری بە كۆمپانیاكانی چیمەتۆ دەدات و ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر
  2025-03-28       242       

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لەکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەکاتی گواستنەوەی چیمەنتۆدا پابەندی شێوازی کارەکانیان نابن و بەشێک لە چیمەنتۆکانیان لەناو شەقامە سەرەکییەکاندا دەڕژن و شەقامەکە دەشێوێنن و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروستدەكەن، بۆیە ڕێکاری یاسای بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە دەگیرێتەبەر.

ئاوێنە: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشێک لەکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ (خەباتەی مەرکەزی) لەکاتی گواستنەوەی چیمەنتۆدا پابەندی شێوازی کارەکانیان نابن و بەشێک لە چیمەنتۆکانیان لەناو شەقامە سەرەکییەکاندا دەڕژن و شەقامەکە دەشێوێنن و دەبنە گرفت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان کە زۆرجار مەترسی ڕوداوی لێدەکەوێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لەشەقامی  سەرەکی قولەرەیسی،  بەهۆی ڕژانی چیمەنتۆ لەو شەقامە لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی چیمەنتۆ گرفت بۆ هاتوچۆ دروستبو، وەك شارەوانی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی شارەوانی سلێمانی، ژمارەی ئۆتۆمبیل و ناوی کۆمپانیاکە لایان پارێزراوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەیەر و داواكارن لەدوای پشوی جەژنی رەمەزانی، سەردانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی بکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێكارەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×