رێكخراوی ئاینده‌ بۆ هاوڵاتیان: جه‌ژنانه‌ بده‌نە‌ ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن
  2025-03-26       124       

بەشێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە پاككەرەوە بڕیاریان داوە هەر ژینگەپارێزێک داوای جەژنانە لە هاوڵاتیان بکات، بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێت. رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە رایدەگەیەنێت كە هیچ یاسایەك نییە بۆ سزادانیان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات، جەژنانە و دیاری بدەنە ژینگەپارێزان پێش ئەوەی خۆیان داوا بكەن.

ئاوێنە: رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكی لەبارەی بڕیاری هەندێ لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە پاککەرەوە، کە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزان و بەشێک لە بۆنەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن، هەر ژینگەپارێزێک داوای جەژنانە بکات ئەوا بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێن، بڵاوكردەوە.

رێكخراوەكە وتویەتی"ئێمه وەکو ڕێکخراو، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین بەرگری لە ژینگەپارێزان بکەین، ماوەی دە ساڵە داوا لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین جەژنانە و دیاری بدەن بە ژینگەپارێزان، پێش ئەوەی خۆیان داوا بکەن، بۆ ئەوەی بیانو نەدرێتە دەست کۆمپانیاکان سزایان بدەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە بەڕێزان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کرد سەبارەت بەو سزایە، بەڕێزان ئاماژەیان بەوە کرد، هیچ یاسایەک تایبەت بەو سزایە بونی نییە، واتە ئەو بڕیارە کۆمپانیاکان خۆیان داویانە."

رێكخراوەكە داوای لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە ژینگەپارێزان كردوە "بیر لە باشترکردن و چاکترکردنی ژیانی ژینگەپارێزان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش داوای جەژنانە لە خەڵکی نەکەن."

هەروەها وتوشیەتی"داواش لە هاوڵاتیان و دوکاندار و شوێنە گشتییەکان دەکەین وەکو وەفایەک خۆیان دەستپێشخەری بکەن و جەژنانە و دیارییان پێبدەن، پێش ئەوەی خۆیان داوا بکەن، دڵنیابن ماڵ بە بەخشین کەم ناکات."

دەقی راگەیەندراوەكە:

هیچ یاسایەک نییە بۆ سزادانیان..

لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سەبارەت بە بڕیاری هەندێ لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە پاککەرەوە، کە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزان و بەشێک لە بۆنەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن، هەر ژینگەپارێزێک داوای جەژنانە بکات ئەوا بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێن.

ئێمه وەکو ڕێکخراو، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین بەرگری لە ژینگەپارێزان بکەین، ماوەی دە ساڵە داوا لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین جەژنانە و دیاری بدەن بە ژینگەپارێزان، پێش ئەوەی خۆیان داوا بکەن، بۆ ئەوەی بیانو نەدرێتە دەست کۆمپانیاکان سزایان بدەن.

هەر ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە بەڕێزان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کرد سەبارەت بەو سزایە، بەڕێزان ئاماژەیان بەوە کرد، هیچ یاسایەک تایبەت بەو سزایە بونی نییە، واتە ئەو بڕیارە کۆمپانیاکان خۆیان داویانە.

ئێمە داوا لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە ژینگەپارێزان دەکەین، بیر لە باشترکردن و چاکترکردنی ژیانی ژینگەپارێزان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش داوای جەژنانە لە خەڵکی نەکەن.

داواش لە هاوڵاتیان و دوکاندار و شوێنە گشتییەکان دەکەین وەکو وەفایەک خۆیان دەستپێشخەری بکەن و جەژنانە و دیارییان پێبدەن، پێش ئەوەی خۆیان داوا بکەن، دڵنیابن ماڵ بە بەخشین کەم ناکات.

رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

                  26/ئازار/2025

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×