کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشـتى نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشـتى نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٥ پلە دەبێت.