"دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان"
  2025-03-24       173       

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقەوە.

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێستا بەسوپاسەوە ڕەزامەندی بەرێزان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانم وەرگرت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی رۆژی سێشەممە."

جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان وتویەتی، بەوەش لەلایەک داوایەکی مەسعود بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابومان بەنوێنەرو کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێبەجێ کرا.

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ فراکسیونەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×