مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەسەردانێك گەیشتە قەتەر و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوەوەو تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكەیان كرد.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە 24/3/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردان و بانهگێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ و لەگەڵ گەیشتنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبوەوە.
وەك حكومەتی هەرێم ئاماژەی پێداوە، لە کۆبونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ ئاڵوگۆڕ کرد.

