نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە خامنەیی و پزیشکیان دەکات
  2025-03-24       197       

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامی پیرۆزبایی بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆکی ئێران دەنێرێت و تێیدا هاتووە: “هیوادارم نەورۆز، وەک جەژنێکی هاوبەش بۆ ئێمە و گەلانی ناوچەکە؛ ئاشتی و ئاسوودەیی و سەقامگیری بۆ هەمووان بهێنێت و خێر و خۆشی بە هەمووان ببەخشێت”.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەرەتای ساڵی نوێوە، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران ، مەسعود پزشکیان، سەرۆکی ئێران، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دەقی پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی بارزانی بۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران نووسراوە؛

بە گەرمی و دڵسۆزانە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی نوێ و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم نەورۆز، وەک جەژنێکی هاوبەش بۆ ئێمە و گەلانی ناوچەکە؛ ئاشتی و ئاسوودەیی و سەقامگیری بۆ هەمووان بهێنێت و خێر و خۆشی بە هەمووان ببەخشێت.

ئێمە بە ڕێز و پێزانینی تایبەتەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکان و هاوکاریی دۆستانە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان دەڕوانین.

بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر ئامادەیی و خواستی خۆمان دەکەینەوە بۆ بەهێزکردن و فراوانکردن و چەسپاندنی پەیوەندی و هاوکارییەکانمان لەسەر بنەمای ڕێز و دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×