باج دەخرێتە سەر پەیجەکان و ٢٥٠ هەزار تا ملیۆنێک دیناریان لێوردەگیرێت
  2025-03-24       232       

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، باج دەخرێتە سەر پەیجی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا یەک ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدە نەجم، وتەبێژی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند لیستێکیان بۆ باج وەرگرتن لە کەسایەتییە بەناوبانگ و چالاکەکان داناوە کە لە میدیا یاخود سۆشیال میدیادا ژمارەیەکی زۆر فۆڵۆوەریان هەیە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لەو هەنگاوە پاراستنی کۆمەڵگەیە لە ڕەفتار و پروپاگەندەی نەشیاو و ئەو کەسانەش کە لێیانەوە زەرەمەند دەبن دەتوانن لە دەستەی ڕاگەیاندن یاخود لە دادگاکانەوە سکاڵا تۆمار بکەن.

حەیدەر نەجم ڕاشیگەیاند، کۆمەڵێک پێودانگیان داناوە کە دەبێت خاوەنی پەیجەکان پێیانەوە پابەند بن، دیارتینیشیان ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانیی و بڵاونەکردنەوەی بابەتێکە کە زیان بە پێگەی عێراق بگەیەنێت یاخود کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوە دروست بکات و جەختیشیکردەوە کە نابێت بابەتەکان هاندان بۆ توندوتیژی و ئاشوبی ئایینی و ڕەگەزپەرستیان تێدا بێت.

وتەبێژی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێرق ڕاشیگەیاند باجی سەر پەیجەکان بەم شێوەیەیە دیاریکراون:

زیاتر لە پێنج ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە یەک ملیۆن دینار

لە 3-5 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 850 هەزار دینار

لە 1-3 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 650 هەزار دینار

لە 500 هەزار بۆ ملیۆنێک فۆڵۆوەر: ساڵانە 450 هەزار دینار

لە 100 هەزار بۆ 500 هەزار فۆڵۆوەر: ساڵانە 250 هەزار تا 350 هەزار دینار

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×