بڕیاره رۆژی سبه‌ی سێشەممە 25ی 3ی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار له‌سه‌ر رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنیی دووەم بدات لە هەرێمی کوردستان.
ئاوێنە: به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى له ماڵپه‌ڕی دادگاکەدا بڵاوکراوەتەوە، لەم هەفتەیەدا و رۆژى سێشه‌ممه كۆبونه‌وه بۆ چه‌ند سكاڵا و بابه‌تێك ئه‌نجام ده‌دات، یەکێک لەو سکاڵایانە كه لە هەرێمی کوردستان پێشكه‌شی كراوه و هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه به ناوى (ئیسماعیل حه‌مه‌عه‌لی عه‌بدولقادر) كه له دژی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان تۆمارى كردوه.
لە سکاڵاکەیدا هاوڵاتییه‌كه داوای ئەوە دەکات، بڕیاری نادەستوریبونی بڕگەی (دوەم / أ) لەماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی ساڵى 2008ـی هەمواركراوى یاسای بارى کەسی لەلایەن دادگاکەوە بدرێت كه باس له ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دادگا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنى دوه‌م بهێنێت و له بری ئەو یاسای بارى كه‌سیی ژماره 188 له ساڵى 1959 جێبه‌جێ بكرێت.
ئەم سکاڵایە لە رابردودا تۆمارکراوە، کاتی سکاڵاکە بۆ ساڵی پار دەگيڕێتەوە کە لە 2-11-2024 تۆمارکراوە و لەلایەن دادگاوە دواخراوە.
لەو هەموارەی كه پێشتر هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو مێردەکەی بۆ جارى دوەم بتوانێت هاوسەرگیری بکاتەوە و سکاڵاکاری ئەم دۆسییەیە دەیەوێت ئەم مەرجانە لاببرێت.