سەرۆكی جەهەپە داوای لێبوردن لەكورد دەكات
  2025-03-24       269       

دوایی ئەو نیگەرانی و فشارانەی شەقامی كوردی لە توركیا ،سەبارەت بە لێدوانی ( مەنسور یاقاش ) سەرۆكی گەورە شارەوانی ئەنقەرە كردبونی و تیایدا سوكایەتی بە هێماكانی كورد و نەورۆز و ئالای كوردستان كردبوو، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپەی ناچاركرد داوای لێبوردن بكات.

ئاوێنە: هاوڵاتیانی باكوری كوردستان و چالاكەوانانی كوردی شارەكانی باكور ڕەخنەی توندیان لە پارتی گەلی كۆماری گرت سەبارەت بەو لێدوانانەی بەرپرسانی حیزبەكە لەوانە (مەنسور یاقاش ) ، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە كە وتبوی ئاڵای كوردستان پەڕۆیەكی سوكە و هەروەها ئاهەنگەكانی نەورۆزیشی بە بێ مانا وەسفكردبوو ،هاوكات لە ئاهەنگی نەورۆزی ئیستانبولدا كە ڕێكخستنەكانی دەم پارتی سازیان كرد ڕێگەنەدرا وتاری جەهەپە پێشكەش بكرێت.

لای خۆشیەوە ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە لە چاوپێكەوتنێكدا لەسەر قسەكانی مەنسور یاڤاش، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئەنقەرە لەبارەی بی رێزیكرنی بە ئاڵای كوردستان و شێوازی بەڕێوەچونی نەورۆز لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر قسەكانی سەرۆك شارەوانی ئەنقەرە دڵی كەسێكی شكاندبێت، وەكو سەرۆكی جەهەپە داوای لێبوردن دەكات.

كوردانی باكور بە گومان و مەترسیەوە لە لێدوانی پاشماوەی كەمالیستەكان لە توركیا دەڕوانن و مەترسی ئەوەشیان هەیە گەر بچنەوە كۆشكی سەرۆكایەتی دۆزی كورد حاڵی لەمەی ئێستا هەیە باشتر نەبێت و بگرە بگەنەوە خاڵی سەرەتا، ئەوەش لەكاتێكدایە عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەو كاتی جەهەپەدا دەستگیركرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×