نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانیی عێراق بڵاوی کردەوە، عێراق و ئەمریکا هەوڵەکانییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر زیاتر دەکەن.
ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانیی عێراق سەبارەت بە هەوڵەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بڵاوی کردەوە، عێراق و ئەمریکا هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر زیاتر دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، قاسم ئەعرەجی و دانیال ڕۆبنستین ڕاوێژکاری کاروباریی ئەمریکا لە بەغدا تاووتوێی گۆڕانکاری ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کردووه.
باس لەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریی عێراق لە ناوچەکە و لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کراوهتهوه.