بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، سبەی دوشەممە، دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوەو دەست بە تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی دوەم دەكرێتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكەیان ئاگادار دەکەنەوە کەوا سبەی دوشەممە 24/3/2025 دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە.
وتوشیەتی، رۆژانی 24 و 25 و 26 و 27ی سێ، تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دوەم تەواو دەکرێن.