ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئامادەبونی 11 ئەندام، بۆ لێپرسینەوە لە عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبوەوە و متمانەیان لێ وەرگرتەوەو پاشان لەشوێنەكەی نزار لهێبی، وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردرا.
ئاوێنە: سالم تەمیمی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بە میدیای عێراقی راگەیاند، ئەنجومەنەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە دانیشتنی خۆیدا بە كۆی دەنگ، نزار لهێبی وەك سەرۆكی ئەنجومەن هەڵبژاردوە ئەوەش لەدوای وەرگرتنەوەی متمانە لە عومەر كروی لەمیانی دانیشتنی لێپرسینەوەیدا لەبارەی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، چونكە ئەندامانی ئامادەبو قەناعەتیان بە وەڵامەكانی ناوبراو نەهێنا.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان دانیشتنی وەرگرتنەوەی متمانە لە عومەر كروی، گرژی و دەمەقاڵێی لێ كەوتۆتەوە بەرلەوەی كۆتایی بێت.
دوای كۆبونەوەكە، عومەر كروی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، وەڵامەكانم یاسایی بۆ بۆ سەرجەم ئەو پرسیارانەی خرانەڕو.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە مانگی 11ی ساڵی رابردو، بۆ جاری یەكەم متمانە لە عومەر كروی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە وەرگیرایەوە بەڵام دواتر لە دادگای كارگێڕی سكاڵای تۆماركردو دادگاكە دەسەڵاتەكانی بۆ گەڕاندەوە.