هه‌ینی, 28 ی ئازار , 2025
سیستانی: پێشبینی دەكەین دوشەممەی هەفتەی داهاتو یەكەم رۆژی جەژن بێت
  2025-03-23       189       

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن رۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

ئاوێنە: نوسینگەی عەلی سیستانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشبینی دەكەین ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە 30ی ئازار، مانگ بەڕونی ببینرێت و بەوەش رۆژی دوشەممە 31ی ئازار یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری وڵاتانی ئیسلامی سوننە مەزهەب، رۆژی شەممە 1ی ئازاری 2025یان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد بەڵام وڵاتانی شیعە مەزهەب، رۆژی یەكشەممە 2ی ئازاریان وەك رۆژی رەمەزان دیاریكرد.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×