ئەنجومەنی باڵای دادوەری: مانگی رابردوو نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە
  2025-03-23       288       

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری تایبەت بە دۆسیەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە ماوەی مانگی دوو-دا بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەپێی ئامارەکە، ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە مانگی دوو-دا، گەیشتووەتە 31 هەزار و 411 گرێبەست، هاوکات ژمارەی جیابوونەوەش گەیشتووەتە شەش هەزار و 392 حاڵەت.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەغداد لە پێشەنگی لیستی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدایە، بەجۆرێک لە ناوچەی رەسافە، زیاتر لە پێنج هەزار هاوسەرگیری تۆمارکراوە و لە پلەی یەکەمدایە، ناوچەی کەرخیش، لە پێشەنگی لیستی حاڵەتەکانی جیابوونەوەدایە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×