دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرکووک بە ” بەبێ ئامادەبوونی خۆی ” سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو (هانا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی) دەرکردووە، کە وەک بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجـی کەرکووک کاریکردووە.
ئاوێنە: دەستەی دەستپاکی عێراق، سەبارەت بە بڕیاڕی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی هەڵاتووی پارێزگای کەرکووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرکووک بە ” بەبێ ئامادەبوونی خۆی” سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو (هانا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی) دەرکردووە، کە وەک بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجـی کەرکووک کاریکردووە.
دەشڵێن، دادگا ئەو بڕیارەیداوە لەبەرامبەر ئەوەی تۆمەتبار لەبەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵە بەرتیلی وەرگرتووە، دەستکاریی کۆمەڵێک مامەڵەی کردووە و باجی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دادگا بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی تۆمەتبارەکە و بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتیشی بەسەردا سەپێنراوە.