هێزەکانى سوریاى دیموکرات "هەسەدە” فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە نزیک حەسەکە تێکشکاند.
ئاوێنە: شەرڤانانى هەسەدە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکییان لە گوندى تەل تەمر لە باکووری حەسەکە خستە خوارەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەفڕی بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکان.
فڕۆکەکە پێش ئەوەی بتوانێت هەر هێرشێک ئەنجام بدات، خراوەتە خوارەوە.