بهبڕیاری دۆناڵد ترهمپ، حکومەتی نوێی ئەمریکا بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دادەخات و لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسانیش ئیدانەی دەکات.
ئاوێنە: ئهمڕۆ ههینی 21ی 3ی 2025، لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسانی ههرێم لە راگەیەندراوێکدا دهڵێ: "لە بڕیارێکی کتوپڕی حکومەتی نوێی ئەمریکادا، ژمارەیەکی زۆری ئەو میدیایانەی داخست کە بە پاڵپشتێ ئەمریکا لە سەرانسەری جیھاندا پەخش دەکەن، لەکاتێکدا کە دەنگی کوردی ئەمریکا وەک کەناڵێکی نیمچە ئازاد لەم ھەرێمەدا کاری دەکرد و ستاف و پەیامنێریان ھەبوو، ھاوکات میدیایەک بوو کە بە زمانی کوردی پەخش و پەیامی ھەبوو بۆ کوردانی ناوچەکانی دیكەش بەداخەوە داخران".
راگهیهنراوهكه ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه كه "ھاوکات کەناڵەکانی الحرە و الحرە عراق رادیۆ سەواش داخران و پرۆسەی ھاوکاری و ھاریکاری چەندین دەزگاو میدیاش لە ناوچەکەدا راگیران، ئێمە لەکاتێکدا نیگەرانی خۆمان بۆ ئەم ھەنگاوانە دەردەبڕین، ھیوادارین پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی میدیاکاندا بکرێتەوە، بە تایبەتی دەنگی کوردی ئەمریکا، لەم سەروبەنداشدا بژێوی ژیانی ئەو تیمانەی کاریان بۆ کردوە بە ھەند وەربگیرێت".
لهدوای ئهو بڕیارهی دۆناڵد ترهمپهوه له 15ی 3ی 2025وه، هیچ بابهتێك لهسایت و سهكۆكانی سۆشیالمیدیای دهنگی ئهمریكاوه بڵاونهبۆتهوه.