گيدۆن ساعر، وەزيری دەرەوەی ئيسرائيل بە زمانی کوردی پيرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت، "ئیسرائیل بە خۆڕاگریی و هێزی گەلی کورد بۆ پاراستنی ناسنامە و نەریتەکانيان سەرسامە". دەشڵێت، "هيوادارین نەورۆزی ئەمساڵ ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بهێنێتە ئاراوە".
ئاوێنە: گيدۆن ساعر، لە پەیامێدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، لەم نەورۆزەدا، گەرمترین سڵاوی خۆیان دەنێرن، نەورۆز نیشانەی سەرکەوتنی روناکیيە بەسەر تاریکیدا، نوێبونەوەی بەهار و ئومێدە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیسرائیل سەرسامە بە خۆڕاگری و هێزی گەلی کورد، هەوڵدان و خۆبەخشییان بۆ پاراستنی ناسنامە و نەریتەکانتان ئیلهامبەخشە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوەشكرد، هيوادارن ئەمساڵ زیاتر لە جاران نەورۆز ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بهێنێتە ئاراوە، هیواکان وەک گوڵی بەهار گوڵ بکەن.
گيدۆن ساعر، لەکۆتایی پەيامەکەشيدا بە زمانی کوردی و بەشێوەزاری كرمانجی نوسيويەتی ،"نەورۆز پیرۆز بێت".