ئاژانسی هەرانا بڵاوی کردەوە، لە مانگی یەکەمی بەهاری ساڵی ڕابردوو تا مانگی بەهاری ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٢٥ ژن کوژراون، دەشڵێن، لەو ماوەیەدا ١٦ هەزار و ٥٦٤ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراون.
ئاوێنە: ئاژانسی هەرانا، کە لە کۆمەڵێک چالاکوانانی مافی مرۆڤ پێکهاتووە ئاماری ساڵانەی پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ئێران لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە مانگی یەکەمی بەهاری ساڵی ڕابردوو تا بەهاری ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٢٥ ژن کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەدا ١٦ هەزار و ٥٦٤ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار کراون.