كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوەو لەم ناوچانەش باران و بەفر دەبارێت
  2025-03-21       755       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە راگەیاندو دەڵێت، لە چەند ناوچەیەك باران دەبێت و لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانیش ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیەو پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەور دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك (پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان) نمە باران و بارانی مامناوەند  ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكور و ڕۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ئەمڕۆ پلەكانی گەرما، 2 تا 4 پلە نزمتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 15، دھۆک: 17، کەرکوک: 17، ھەڵەبجە: 15، زاخۆ: 15، حاجی ئۆمەران: 5، سۆران: 15، گەرمیان: 24 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×