بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینارە كە ئەوەش لە چاو هەفتەكانی ئەم دوایە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 15ی 3 تا 21ی 3ی 2025، زیاتر لە 13 ملیارو 2 ملیۆن و 917 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 11 ملیارو 882 ملیۆن و 547 هەزار دیناری واتە 91%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 120 ملیۆن و 369 هەزار دیناری واتە 9%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی نزیكەی 7 ملیارو داهاتی هەفتەی پێشوتر زیاتر لە 3 ملیارو هەورەها داهاتی هەفتەی بەرلەوەش زیاتر لە 5 ملیار دینار بوە.