له‌كاتی گه‌یاندنی نه‌خۆشێك بۆ هه‌ولێر و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنه‌وه پزیشكێك گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاوێنە: بەگوێرەی قسەی د. هه‌رمێ نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سۆر، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر بریندار بو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كرا.
وتیشی: "له رێگای گه‌لیێ ئه‌شكه‌فتێ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌كه وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ئه‌و پزیشكه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بو، گیانی له‌ده‌ست دا".
راشیگه‌یاند، كه هه‌ر به‌هۆی روداوه‌كه‌وه سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
