مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێكی پیزۆباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، دەڵێت، ئەم نەورۆزە دەبێتە سیمبولی دەبێتە رەمزی هێزە كوردییەكان لە رۆژئاوای كوردستان.
ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، وتویەتی، پیرۆزبایی لە گەلی كورد لە رۆژاڤاو لە سوریاو جیهان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.
وتوشیەتی، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی شەڕڤانانی هەسەدە، ئاسایشی ناوخۆ و كارمەندانی بەڕێوەبەریی خۆسەریی و كەسوكاری شەهیدان دەكەین.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم نەورۆزە دەبێتە سیمبولی یەكگرتویی هێزە كوردییەكان لە رۆژئاوای كوردستان و هەروەها هەمو پێكهاتەكانی سوریا بە عەرەب، كورد، سریانی، توركمان، ئاشوری و ئەرمەنەوە دەستكەوتەكانیان دەپارێزن و پێگەی خۆیان لە سوریای نوێدا مسۆگەر دەكەن.