هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێیوایه كه لۆبیەکانی کورد لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردو دەگەڕێتەوە، هاوکات دهڵێت، "پەیامەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە جددییە".
هۆشیار زێباری لەمیانی وتارێكدا باسی لهوهكردوه، "من، جۆ ویلسۆن (كۆنگریسمانی كۆماری) باش دەناسم، ئەو بۆچونانەی کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەردەچن سیاسەتی فەرمی ئیدارە نین، بەڵام ڕەنگدانەوەی ئەو بۆچونانەن، پەیامەکانی ئەمریکا جددین، عێراقیش لەبارەی لایەنی ئابوری و داراییەوە لە چەقبەستوییدایە".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەنوەر گەرگاش پەیامێکی لە دۆناڵد ترەمپەوە گەیاندە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و هەڵوێستی ئێرانیش پتەو بو، بەڵام ئێرانییەکان زیرەکن".
ئهو پهیامهی هۆشیار زێباری لهكاتێكدایه كه جۆ ویلسۆن، كۆنگریسمانی كۆماری ئهمریكا ڕایگهیاند، "بانكی ڕافیدەین پارە بۆ میلیشیاكان سپی دەكاتەوە و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نەدانی موچە، كوردەكان برسی دەكات و دەبێت ئەوەش كۆتایی پێبێت، ترەمپ چارەسەری دەكات".
جگە لەوەش، زێباری وتی، "لۆبیمان هەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان، ئەوانیش لە ئۆپۆزسیۆن هاوکارمان بون، ئێمە لە عێراق مافی دەستوریمان هەیە و پەیوەندیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە".
جەختیشی لەوەکردەوە کە "هەمو شتێک کە داوا لە لۆبیەکانی ئەمریکا دەکەین جێبەجێ ناکرێت، بهڵام له پهیوهندیداین و بڕیارەکانی ئەمریکا کاریگەرە".