عەلی حەمەساڵح: ئادەم عوسمان، ئازاد بو
  2025-03-13       156       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئادەم عوسمان، ئەو شۆفێرەی لە كاتی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییەی مامۆستایاندا لە بازگەی دێگەڵە، هاوڕێیەتی ئەوی كردوەو دواتر  لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیركرابو، ئازاد كراوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"سوپاس بۆ خوا، دوای مانگێک و سێ ڕۆژ زیندانی لە ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ هاوڕێم ئادەم عوسمان ئازادبو."

عەلی حەمەساڵح لەبارەی ئازادبونی ئادەم عوسمانەوە، سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و تیمی پارێزەرانی كردوە كە "زۆر ماندوبون." و هەروەها سوپاسی ئەو هاوڵاتی و رێكخراوانەشی كردوە كە پشتیوانیان بون.

رۆژی 9ی مانگی رابردو، مامۆستانی ناڕازی ویستیان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە سلێمانییەوە ببەنە هەولێر، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە هێزە ئەمنییەكان روبەڕویان بونەوەو رێگەیان نەدان. بەقسەی عەلی حەمەساڵح ئەو رۆژە ئادەم عوسمان وەك شۆفێر لەگەڵ ئەواندا بوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە بە تۆمەتی تۆماركردنی ڤیدیۆ و ناردنی بۆ كەناڵێكی عەرەبی، دەستگیركراوە.

عەلی حەمەساڵح پێشتر ئاماژەی بەوەشدابو كە "ڤیدۆکە بچوکترین سەرپێچی یاسایی تێدانییە، ئەو شوێنەش كە ڤیدیۆی گیراوە قەدەغەنییە" و "ڤیدۆکەش پەیوەندی بە ئێمەوە نەبو، بۆ خاوەنداری ڤیدۆکەش کەناڵی كەی ئێن ئێن، ڕایگەیاند: ڤیدیۆکە ڤیدۆیەکی ئاساییەو ئەوان تۆماریان کردوەو هیچ سەرپێچییەکی یاسایی تێدانییە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×